پێداگریی گۆتێرێش لەسەر دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران
پاش تەشەنای گرژیی نێوان تاران-واشنگتۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد لەسەر وتووێژ و دانوستان سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش وتی: بەبڕوای من، گرینگ ئەوەیە کە وتووێژ و دیالۆگێک بکرێ کە بوارخۆش بکا بۆ ڕێککەوتن، بەتایبەت لەسەر پرسی ناڤۆکیی ئێران بۆ ئەوەی بتوانین پێش بگرین بەو قەیرانەی ڕەنگە شوێنهاتی وێرانکەری بۆ ناوچە بەدواوەبێ. وتیشی: بەبڕوای من، پێویستە وتووێژ و دانوستان وەک ڕێکار بگیرێتەبەر بۆیە لایەنەکان هان دەدەم وتووێژ و پێشنیازی نێوەندگران، لەبەرچاو بگرن.
گۆتێرێش بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێرانییەکان لەدووی چەکی ناڤۆکییەوە نین و بارودۆخ بۆ دانوستانی جیددیی، ئامادەیە، وتی: داوا لە لایەنەکان دەکەم بەجیددیی دانوستان بکەن هەتا پێش بگرن بە تێکهەڵچوونی شیمانەیی کە دەتوانێ تراژدیایەکی گەورەی لێبکەوێتەوە.