کانونی دوھەم 31, 2026 17:02 Asia/Tehran
  •  بەڵگەی تازە لە دۆسیەکەی ئاپستین بڵاوکرایەوە؛ کێشەی تازە بۆ هاوپەیمانەکانی ترەمپ

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، بڵاوکرانەوەی بەڵگەگەلی تازە سەبارەت بە ئاپستین دەتوانێت کێشەو ئارێشەیەکی قورس بۆ هاوپەیمانە سیاسییەکانی سەرۆکی ئەمریکا بنێتەوە.

 وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی هەینی باسی بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەکی بەرفراوانی دۆسییەکانی جێفری ئاپستینی کرد کە زیاتر لە سێ ملیۆن لاپەڕە دەگرێتەوە.

ناوی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەجاران لە نێو ئەم کۆمەڵە بەڵگە تازانەدا هاتووە؛ بەڵگەگەلێک کە لە ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەییەوە تا ئیمەیل و کورتەی هەواڵ و راپۆرتی میدیاکان دەگرێتەوە.

سەرچاوە هەواڵییەکان لە ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، بڵاوکردنەوەی بەڵگەگەلی تازەی هاوپێوەند بە دۆسییەکانی ئاپستینەوە دەتوانێت کێشە و ئارێشەیەکی قورس ساز بکات بۆ هەندێک کەسایەتی، لەوانە هاوپەیمانە دیارەکانی ترەمپ کە هەوڵیانداوە وا بنوێنن ئەوان لە ئاپستین و تاوانەکانی دوور بوونە.

سەرپەیڤ