شوبات 02, 2026 16:32 Asia/Tehran
  •   ڕەنگدانەوەی هۆشداری ئاشكرای ڕێبەری شۆڕش بە ئەمریكا لە مێدیا نێونەتەوەییەكاندا

هۆشداریی ئاشكرای ڕێبەری باڵای شۆڕش بە ئەمریكا لە وتاردانی دوێنێدا ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی لە مێدیا نێونەتەوەییەكاندا هەبوو .

لە یەکەم ڕۆژی دەیەی پیرۆزی فەجر  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی  خەڵك  وتی: خەڵك   ئاگری فیتنەی  ئەمریكایی زایۆنی ئەم دواییەی  وەک هەموو پیلانگێڕییەکانی پێشوو، پووچەڵ كردەوە و لە داهاتووشدا   نەتەوە  بە ڕێنوێنیی خودا لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕووداوێکدا  كۆتایی بە كارەكە دەدات 

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر  شۆناسی ئەمریکی و زایۆنیستی فیتنەی  ئەم دواییەی  لە ئێرانی، سەبارەت بە هۆکاری دوژمنایەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران وتی: ئەمریکا دەیەوێت ئێران  هەڵڵوشێ ، بەڵام نەتەوەی ئێران و کۆماری ئیسلامی ڕێگری لێدەکەن؛ و لە ڕاستیدا تاوانی نەتەوەی ئێران ئەوەیە کە بە ئەمریکای وتووە کە تۆ كاری نامەعقول دەكەی  کە دەتەوێ وڵاتەکەم  هەڵڵوشی .

هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە ڕووماڵکردنی لێدوانەکانی ڕێبەری مەزنی  شۆڕشی  ئیسلامیدا، ئەم مانشێتەی نووسی : ئێران هۆشداری دەدات لە ململانێی ناوچەیی ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، سوپاكانی یەکێتی ئەوروپا بە "تیرۆریست" زانی.

هەواڵدەری  ئاناتولی  لەو بارەوە  نووسیویەتی: ئایەتوڵڵا خامنەیی،  ڕێبەری ئێران ڕۆژی یەکشەممە هۆشداری دا کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران شەڕێکی ناوچەیی لێدەکەوێتەوە

 لە لایەکی دیکەوە گۆڤاری "پۆلیتیکۆی چاپی  ئەمریكا  نووسیویەتی:  ڕێبەری  ئێران  وتی ، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا هێرش بکەنە سەر ئێران، لێکەوتەکانی بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ڕۆژئاوای ئاسیا) بڵاودەبێتەوە ئەمجارە  شەڕێكی ناوچەیی  دەس پێی دەبێت .

ئاماژە بەوەشکرد، پێویستە ئەمریکییەکان بزانن ئەگەر شەڕێک دەستپێبکەن، ئەمجارە شەڕێکی ناوچەیی دەبێت.

هەروەها بزنس ستاندەر لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕەنگدانەوەی قسەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕش، نووسیویەتی: ڕێبەری مەزنی ئێران ڕۆژی یەکشەممە هۆشداریی بە  ئەمریکا دا کە ئەگەر "شەڕ دەستپێبکەن، ئەمجارە شەڕێکی ناوچەیی دەبێت". 

ئەم لێدوانانەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاشکراترین هەڕەشەن کە تا ئێستا کردوویەتی. هەروەها کەناڵی جەزیرە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند:  ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران هۆشداری داوەتە ئەمریکا کە هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەی دەبێتە هۆی  جەنگی ناوچەیی  ناوبراو ئەمڕۆ  لە تاران وتی  ئەوان دەبێ بزانن  كە  ئەگەر ئەمجارە  شەڕێك دەس پێی بكەن دەبێتە شەڕێكی ناوچەیی 

هەواڵدەری ئاسۆ شەیتد پرێس بەشێك  لە قسەكانی ڕێبەری باڵای  لێكدایەوە و نووسی  ئایەتوڵڵا خامنەیی :  ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران هۆشداری داوەتە ئەمریکا کە هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەی دەبێتە هۆی  جەنگی ناوچەیی  ناوبراو ئەمڕۆ  لە تاران وتی  ئەوان دەبێ بزانن  كە  ئەگەر ئەمجارە  شەڕێك دەس پێی بكەن دەبێتە شەڕێكی ناوچەیی 

هەواڵدەریی نەشرە  نووسی  ڕێبەری ئێران  ڕایگەیاند  ئەمریكییەكان دەبێ بزانن كە ئەگەر ئەم جارە شەڕێك دەس پێی بكەن  دەبێتە شەڕێكی ناوچەیی 

ئەلمناری لوبنان بە سەردێڕی : ئیمام خامنەیی  وتی  : ئێران دەسپێكەری شەڕ نابێت بەڵام زەبرێكی گەورە  لە دەسدرێژكار دەوەشێنێ  نووسی  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران  جەختی كرد  كە نەتەوەی ئێران بە توندی  وەڵامی هەرجۆرە پەلامارێكی  دەسدرێژكارانە دەداتەوە  و وەها   پەلامارێك بۆ سسەر ئێران دەبێتە هۆی شەڕ ناوچەیی .

 

سەرپەیڤ