شوبات 03, 2026 18:11 Asia/Tehran
  • مانگرتنی پزشکانی ئینگلیز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەلومەرجەکانی کار و مووچەیان

دوابەدوای بایەخنەدانی حکومەتی ئینگلیز بە داخوازەکانی پزشکانی ئەم وڵاتە، زیاتر لە ٩٣%ی پزشکەکان دەنگیان بە مانگرتن دا.

کۆمەڵەی پزشکانی ئینگلیز ڕایگەیاندووە: بە دەسپێکرانی مانگرتنەکە هەزاران پزشک لە خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی ئینگلیز کارەکانیان ڕادەگرن. پزشکان دەڵێن؛ کەمبوونی هێزی کار و ئاسانکاری و فشاری کارکردنی مووچەی کەم، ژیانی پزشک و نەخۆشەکانی خستووەتە مەترسییەوە. لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەم جارە پزشکەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەلومەرجی کار و پیشەلەیان و موچەی کەم مان دەگرن و پشتگوێخستنی درێژخایەنی داواکاریی پزیشکەکان بە هۆکاری بەردەوامبوونی بیبڕانەوەی ئەم کێشە و گرفتانە دەزانن.

 

سەرپەیڤ