پاڵپشتیی پەیڕەوانی ئایینەکان و زانستوەرانی جیهان لە ڕێبەری باڵای شۆڕش
شوبات 04, 2026 18:03 Asia/Tehran
ژومارێک لە پەیڕەوانی دینە خوداییەکان، زانستوەران و چالاکانی جیهانی لە بیست وڵاتی جیهان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، پاڵپشتیی خۆیان لە ڕێبەری شۆڕش راگەیاند.
لەو بەیاننامەدا جەخت کراوە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامەنەیی بەدەر لە سنورە دینی و سیاسییەکان، لەبەر پێبەندبوون بە بنەما ئەخلاقییەکان، کەرامەتی مرۆیی، دادگەریی، سەربەخۆیی نەتەوەکان و خۆڕاگریی لەهەمبەر زوڵم و ستەمدا، کەسایەتییەکی کاریگەر و ڕۆڵگێڕە لە گۆڕانکارییە هزری و کۆمەڵایەتییەکانی جیهانی هاوچەرخدا. واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە، دەور و رۆڵی بەڕێزیان لە بەهێزکرانی دیالۆگ و وێژمانی خۆڕاگری و خرانەڕووی مۆدێل و سەرچەشنێکی ئەخلاق تەوەر لە ڕێبەرییان، بەشیاوی گرینگی پێدان و وتووێژی دادگەرانە لە ئاستی جیهانیدا زانیوە.