خۆپێشاندان لە پێتەختی ڤەنزوێلا بۆ پشتگریی لە مادۆرۆ
شوبات 04, 2026 18:20 Asia/Tehran
هەزاران کەس لە خەڵکی ڤەنزوێلا لە خۆپێشاندانێک لە کاراکاسی پێتەختی وڵاتەکەیان، خوازیاری ئازادکران و گەڕانەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ بوون.
خۆپێشاندەران داوایان لە ئەمریکا کرد، کۆتایی بێنێ بە ڕفاندنی نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوژینەکەی. خۆپێشاندان لە کاراکاس ڕێک مانگێک پاش دەسدرێژیی ئەمریکاو رفاندنی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا بەڕێوە چوو. خۆپێشاندەرانی ڤەنزوێلایی لەو خۆپێشاندانەدا کە لەژێرناوی "گرەن مارچا" یان "ڕێپێوانی گەورە" دا بەڕێوە چوو، دروشمیان دەدا: "ڤەنزوێلا پێویستیی بەنیکۆلاس هەیە".