شوبات 06, 2026 18:05 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژمارەی پەنابەرانی بێ ماڵ و حاڵ لە ئینگلیز

ژمارەی بنەماڵە پەنابەرە بێ ماڵ و حاڵەکان یان ئەوانەی کە مەترسی ئاوارە بوونیان لەسەرە لەم وڵاتەدا لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نزیکەی پێنج هێندە زیادی کردووە.

دامودەزگاکانی پشتیوانی لە مافی کۆچبەران لە  ئینگلیز سیاسەتی توند و دژە پەنابەری حکومەت و لایەنەکان و سیاسەتمەدارانی ئەم وڵاتەیان بە هۆكاری  گرنگ و دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەم  دۆخە زانی و نیگەرانی خۆیان دەربڕی  لە حاند  دەرئەنجامەکانی توندبوونەوەی سیاسەتەکانی دژە کۆچبەری و پەنابەری لەلایەن حکومەتەوە.

ڕێکخراوە خێرخوازیەکان کە پاڵپشتی پەنابەران دەکەن، بارودۆخی ژنانی گەنج و دایکانی پەنابەر بەنالەبار وەسف دەکەن و  كەمتەرخەمی  لە حاند  دۆخی ژنان و دایکانی پەنابەر بە  جێگای شەرم دەزانن .

 

سەرپەیڤ