شوبات 06, 2026 13:05 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی شیعەكان لەپێتەختی پاکستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مزگەوتی حەزرەتی خەدیجە (د.خ) لە ئیسلامئابادی پاكستان ڕووی دا . لەم تەقینەوە تیرۆریستیەدا زیاتر لە ٣٠ نوێژخوێن شەهید بوون و زیاتر لە ١٦٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.

تەقینەوەکە لە کاتی نوێژدا ڕوویداوە و ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەنجامدەری تەقینەوەکە کەسێکی خۆکوژ بووە. عەلامە ناسر عەباس جەعفەری، سەرۆکی پارتی مەجلیسی  یەكگرتووی موسوڵمانان و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن لە  پەرلەمانی سەنای پاکستان، کردەوەی تیرۆریستیی دژ بە نوێژخوێنانی شیعەی ئیدانە کرد و داوای کرد بەپەلە بەدواداچوون بکرێت لەلایەن حکومەت و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە. 

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی کردەوەی تیرۆریستی لە پاکستان و جەخت کردنەوە لەسەر هەڵوێستی  بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە  ئیدانە كردنی توندی  هەموو شێوە و دەرکەوتەکانی تیرۆر و توندوتیژی، وتی :بۆ  پێشگرتن و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی نەگریسی  تیرۆریزم  هاوکاری و هەماهەنگیی هەموو وڵاتانی ناوچەکە و خەباتی بەردەوام  دژ بە تاوانكاران و ڕێکخەران و لایەنگرانی تروڕیزم و دابینكەرانی  دارایی ئەوان پێویستە .

سەرپەیڤ