شوبات 09, 2026 17:22 Asia/Tehran
  • لە هەر ٤ خولەکدا ئۆتۆمبیلێک لە فەڕەنسا دەدزرێت

ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا دەریدەخەن کە هەر چوار خولەک جارێک ئۆتۆمبێلێک لەم وڵاتە دەدزرێت و زۆربەی ئۆتۆمبیلە دزراوەکان لە بازاڕی ئۆتۆمبێلیە کارپێکراو و كۆنەكاندا دەفرۆشرێن.

ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا سەبارەت بە دزینی ئۆتۆمبیل لەم وڵاتە دەریدەخەن کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لانیکەم  سەت و بیست و پێنج  هەزار و  دووسەت ئۆتۆمبێلی دزراو هەبووە. ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە ڕێژەی دزرانی ئۆتۆمبێل لە فەرەنسا هاوشێوەی ساڵی پێشوو واتە ساڵی  دووهەزار و بیست و چواری زایینیە ، بەڵام پێشهاتێکی نوێ و بەرچاو لەم دیاردەیە پەیوەندی بە چالاکیی تۆڕە تاوانکارییەکان لە "دەستکاریکردنی" ئۆتۆمبیلە دزراوەكان لە ئەڵمانیا و بەلجیکا هەیە بەمەبەستی فرۆشتنیان لە ناو بازاڕی ئۆتۆمبیلە كۆنەكانی ئەوروپادا . ئۆتۆمبیلە دزراوەکانی فەرەنسا دوای ئەوەی هەموو تایبەتمەندییەكانی ناسرانیان لادەبرێت رەقەمێکی تازەیان بۆ تۆمار دەکرێ بەشێوەیەک کە دەڵێی دزراو نییە.

 

سەرپەیڤ