ئەورووپا هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەسگرتن بە سەر کەرتی ڕۆژاوای شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444546-ئەورووپا_هەوڵەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_دەسگرتن_بە_سەر_کەرتی_ڕۆژاوای_شەرمەزار_کرد
یەکێتیی ئەورووپا هەوڵ و هەنگاوە تازەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆنترۆڵ و دەسگرتنی زیاتر بە سەر کەرتی ڕۆژاوا و هاسانکاری بۆ پرۆژەی شارۆچکەسازیی زیاتر لە فەلەستینی داگیرکراوی مەحکووم کرد.
(last modified 2026-02-10T13:11:03+00:00 )
شوبات 10, 2026 12:39 Asia/Tehran
  •  ئەورووپا هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەسگرتن بە سەر کەرتی ڕۆژاوای شەرمەزار کرد

یەکێتیی ئەورووپا هەوڵ و هەنگاوە تازەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆنترۆڵ و دەسگرتنی زیاتر بە سەر کەرتی ڕۆژاوا و هاسانکاری بۆ پرۆژەی شارۆچکەسازیی زیاتر لە فەلەستینی داگیرکراوی مەحکووم کرد.

ئەنوار عەنوونی وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا وتوویەتی کە ئەم یەکێتییە بڕیارەکانی ئەمدواییەی کابینەی ئاسایشیی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە زیاتر کردنی کۆنترۆڵی بە سەر کەرتی ڕۆژاوا ئیدانە دەکات. 


پێشتر بڕیارگەلێک لە کابینەی ئەمنی- سیاسیی ڕژێمی زایۆنیدا پەسەنکراوە لە ئاراستەی لکاندنی نایاسایی زەوی و زاری زیاتری فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژاوای داگیرکراودا.


 عەنونی لەم بارەیەوە جەختی لەوە کردەوە: "ئەم کارە هەنگاوێکی دیکەیە بە ئاراستەیەکی هەڵەدا.


 بڕیارەکانی کابینەی ڕژێمی زایۆنی بریتین لە لابردنی نهێنیبوونی تاپۆکردنی زەوی و زار، ئاسانکاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی فەلەستینییەکان، گواستنەوەی دەسەڵاتی شارەداریی ئەلخەلیل لەوان بەڕێوەبردنی مزگەوتی ئیبراهیمی بۆ ڕژێمی زایۆنی و هەروەها ئەو ڕێوشوێنانەی کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ڕووخاندنی بینا و باڵاخانەکانی فەلەستینییەکان.


ڕۆژنامەی زایۆنیی یەدیعوت ئاحارانۆت هەروەها بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە وەزیرانی شەڕ و دارایی ڕژێمی زایۆنی هەنگاویان ناوە بۆ پەسەندکردنی زنجیرە بڕیارێک لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری لکاندنی بە کردەوەی زەوییەکانی کەناری ڕۆژاوا بە فەلەستینی داگیرکراو.  


ئەم بڕیارانە گۆڕانکاریی قووڵ لە سیستەمەکانی هاوپێوەند بە زەوی و زار و پڕۆسەی کڕینی زەوییەکان بەدیهێناوە و ڕێگە بە داگیرکەران دەدات بینا و باڵەخانەکانی فەلەستینییەکان لە ناوچەکانی A ( واتە ئەو ناوچانەی کە ڕژێمی زایۆنی و جولەکەکان مافی سەروەری و ئامادەبوونیان تێدا نییە) بڕوخێنن.


سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە دەبێتە هۆی فراوانبوونی بەرچاوی شارۆچکەسازیی بۆ زایۆنییەکان لە سەرتاسەری کەرتی ڕۆژاوادا.