شوبات 11, 2026 19:30 Asia/Tehran
  • پێداگری ڕووسیا لەسەر مافی دەسەڵاتدارییەتی كوبا و ڤەنزۆئێلا

ڕووسیا جارێكی دیكە بە ڕاشكاوی كردەوەكانی ئەمریكا بۆ گوشارخستنە سەر كوبا و ڤەنزوئێلای ئیدانە كرد .

سێرگێی لاوروف وەزیری دەرەوەی  ڕووسیا جەختی كرد كە خەبات بە دژی هەرجۆرە كردەوەی پاوانخوازانە  بریتی لە  لەبەر گرتنی  ڕێ و شوێنی   داسەپێندراوی ئابووری  تا دەسوەردانی ناڕاستەوخۆ لە لایەن  مسكۆەوە سەرنجی پێ دەدرێت .

ناوبراو وتیشی  تەنیا خەڵكی كوبا و ڤەنزوئێلا مافی  دیاریكردنی چارەنووسی خۆیانیان هەیە و ڕووسیا خوازیاری هاوكاریگەلی نێونەتەوەیی بە پێی یەكسانییە . ویكتور كورونلی باڵوێزی ڕووسیا لە كوباش وێڕای ئاماژە بە  پەرە سەندنی گوشارەكان و قسەی هێرشبەرانەی واشنگتون  دژی كوبا ئەو كارەی بە لاواز كردنی ئاسایش و سەقامی ناوچە زانی و وتی  ئیستراتژی  گوشاری لانی زۆری ئەمریكا تەنیا بە ئامانجی خنكاندنی ئابووری كوبا پەیڕەو دەكرێت .

 

سەرپەیڤ