بەرپەرچدانەوەی هێرشی ١٤٩ درۆنی ئۆکراینی لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیاوە
تشرینی یهکهم 19, 2026 16:53 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند؛ سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە سەدو چل و نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیان لەئاسمانی ناوچە جیاجیاکان ڕووسیا بۆنموونە؛ بێلگۆرۆد، بریانسک، کورسک خستۆتەخوارەوە.
شەڕی ئۆکرانیا چووەتەنێو قۆناخێکی تازەوەو کیێف و مۆسکۆ هێرشی درۆنی و مووشەکیی دژی یەکتریان پەرەپێداوە. شەڕی ئۆکرانیا لەکاتێکدا درێژەی هەیە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئیدیعای کردبوو کەمتر لە بیست و چوار کاتژمێر کۆتایی بەو شەڕە دێنێ. درێژەی شەڕ لە ساڵی دووەمی سەرۆک کۆماریی ترەمپ، بەشێوەیەکی بەرچاو کەسایەتیی ترەمپی لاواز و بانگەشەکانی بێ بایخ کردووە.