بەربژاری دیموکراتی سێنای ئەمریکا: شەڕ دژی ئێران، گەمژانە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447588-بەربژاری_دیموکراتی_سێنای_ئەمریکا_شەڕ_دژی_ئێران_گەمژانە_بوو
بەربژاری پارتی دیموکرات بۆ ئەنجوومەنی سێنای ئەمریکا لە ئەیالەتی میشیگان لە لێدوانێکدا، شەڕی دەسدرێژکارانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێرانی بە گەمژانە وەسف کرد.
(last modified 2026-10-19T14:26:13+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2026 17:32 Asia/Tehran
  • بەربژاری دیموکراتی سێنای ئەمریکا: شەڕ دژی ئێران، گەمژانە بوو

بەربژاری پارتی دیموکرات بۆ ئەنجوومەنی سێنای ئەمریکا لە ئەیالەتی میشیگان لە لێدوانێکدا، شەڕی دەسدرێژکارانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێرانی بە گەمژانە وەسف کرد.

 

"عەبدوڕەحمان محەممەد ئەلسەیید" بەربژاری پارتی دیموکرات بۆ ئەنجوومەنی سێنای ئەمریکا لە ئەیالەتی میشیگان وێڕای بە گەمژانە وەسف کردنی شەڕی دەسدرێژکارانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران، جەختی کرد؛ لەڕاستیدا تەنیا کەسێک لە جیهاندا هەیە کە لە چل ساڵ لەمەوبەرەوە لەهەوڵی تێوەگلاندنی ئێمە لەو شەڕەدا بوو؛ واتە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی و سەرەنجام کەسێکی گەمژەی دۆزییەوە کە ئامادەبووە ئەو کارە بکا. "ئێرل راسموسن" ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی و سەرهەنگی خانەنشینی سوپای ئەمریکاش وتی: واشنگتۆن دەبێ دەست هەڵگرێ لە ئیدیعاکانی سەبارەت زاڵبوون بەسەر جیهاندا و هاوکاریی هەموو دەسەڵاتەکانی جیهان بکا، چونکە سەردەمی هەژموونیی ئەمریکا کۆتایی پێهاتووەو ڕێبەرانی ئەو وڵاتە چارەیەکیان نییە جگە لە قەبووڵکردنی ئەو بابەتە.