خەڵکی موسڵ بە دیتنی هێزە ئێراقییەکان فرمێسک بەچاویان دێتە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i262777-خەڵکی_موسڵ_بە_دیتنی_هێزە_ئێراقییەکان_فرمێسک_بەچاویان_دێتە_خوارەوە
خەڵکی موسڵ بە دیتنی سەر بازانی ئێراقی لە باوەشیان دەگرن و لە خۆشیاندا دەگرین
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2016 10:03 Asia/Tehran

خەڵکی موسڵ بە دیتنی سەر بازانی ئێراقی لە باوەشیان دەگرن و لە خۆشیاندا دەگرین

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ هێزە ئێراقییەکان لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ توانیویانە پێشکەوتنێکی بەرچاویان هەبێ لە دوایین ڕووداوە مەیدانییەکاندا ناوچەی ئینتیساریش بخەنە بن ڕکێفی خۆیانەوە.بە گەیشتنی هێزە ئێراقییەکان بە گەڕەکەکانی موسڵ، ئەو خەڵکەی کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە بەندی تیرۆریستانی داعشدا بوون، بە بینینی ئەو هێزە ئێراقیانە لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە و سەربازانی ئێراقی لە باوەش دەگرن.ژمارێک لەخەڵکی موسڵیش توانیویان پێش دەسپێبوونی ئۆپراسێۆن ئەو شارە بەجێ بێڵن بەڵام ئەوانەی کە نەیانتوانیوە لە موسڵ هەڵبێن لەو شارەدا گیریان کردووە و تیرۆریستانی داعش دەیانکەن بە قەڵغانی مرۆیی.