کەڵک وەرگرتنی داعش لە تانکی چێوین لە موسڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i264172-کەڵک_وەرگرتنی_داعش_لە_تانکی_چێوین_لە_موسڵ
هێزە ئێراقییەکان لەڕەوتی پێشڕەوییەکانیان لە ناوچەکانی شاری موسڵ ، چاویان کەوت بەو ئۆتۆمبیل و تانکە چێوییانەی هێزەکانی داعش لێیان بۆ هەڵخەڵەتاندن کەڵکیان وەردەگرت.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2016 07:35 Asia/Tehran
  • کەڵک وەرگرتنی داعش لە تانکی چێوین لە موسڵ

هێزە ئێراقییەکان لەڕەوتی پێشڕەوییەکانیان لە ناوچەکانی شاری موسڵ ، چاویان کەوت بەو ئۆتۆمبیل و تانکە چێوییانەی هێزەکانی داعش لێیان بۆ هەڵخەڵەتاندن کەڵکیان وەردەگرت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سوپای ئێراق لە شاری موسڵ تانک و ئۆتۆمبیلی چێوین و ماکێتی هاوشێوەی مرۆڤ(آدمک)ی دۆزییەوە کە تیرۆریستانی داعش لەوان بۆ هەڵخەڵەتاندنی فڕۆکە ئەمریکی و ئێراقییەکان و هێزەکانی سوپای ئێراق کەڵکیان وەردەگرت.

لە حەوتەی ڕابردووەوە تائێستا چەند دەنک لەو چەشنە تانک و ئۆتۆمبیلە چێویانە ، دۆزراوەتەوە بەڵام ڕوون نییە کە کاراییان تا چ ڕادە بووە.

سەرهەنگ جان دوریان وتەبێژی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا  جێگیر لە بەغدا لەو بارەوە وتوویەتی کە داعش زۆر جار لەو ماکێتانە کەڵک وەردەگرێ کە سوپای ئەمریکا ، ئەو کارە لەئاراستەی هەڵخەڵەتاندنی تاکتیکی لەقەڵەم دەدات.

تونێل گەلی بەرفراوان و دوور و درێژیش لە ئامرازە سەرەکییەکانی داعش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئێراقییەکانەو دەگوترێ، درێژاییان ٤٥ کیلۆمیتر لەناو شارە.