وشداری دانی عەبادی لەسەر دووبەرەکی نانەوە لە ئێراق
سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەو کەسانەی کە لە سەروبەندی هەڵبژاردن بەنیازی دوو بەرەکی نانەوە و فیتنە لەم وڵاتە دان، وشداری دا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە ئێراقییە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی دا ڕایگەیاند : ناکۆکی سیاسی بواری بۆ ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی دەستەبەر دەکات.
عەبادی بە پێداگری لەسەر ئەمەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کاتی دیاریکراو واتە پازدەی مانگی مەی ساڵی 2018 بەڕێوە دەچێت ، وتیشی : لایەنەکانی گەندەڵکار هەوڵ دەدەن ئێراق سەرقاڵی پرسەکانی دیکە بکەن و ئەم شەڕە لە شەڕ بەدژی داعش دوور بکەنەوە بەڵام وشدارییان پێ دەدەم لە دووبەرەکی نانەوە و ناکۆکی نانەوە لەنێوان خەڵکی ئێراق دووری بکەن و لەگەڵ ئاگر یاری نەکەن .
سەرۆک وەزیرانی ئێراق وێڕ ای پێداگری لەسەر پێویستی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئێراقی بۆ ناوچە ئاوەدانەکانیان و بەشداریکردن لە هەڵبژاردن وتی : داوا لە برایانی کورد دەکەم خۆیان ببوێرن لە شەڕ و تێک هەڵچوون و پێبەندی هەموو یاساگەلێک بن کە دەبنە هۆی دامەزرانی ئاسایشی پاوەجێ لە هەموو ناوچەکانی ئێراق .
سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتیشی : دەوڵەتی ئەم وڵاتە پێبەندە بە دانی مزومووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق .