تشرینی دووه‌م 30, 2017 16:07 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق بۆ تاووتوێی یاسای هەڵبژاردن کۆبوونەوەی بەپەلە ڕێک دەخات

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانی ئەو وڵاتە شەممەی داهاتوو بۆ تاووتوێی یاسای هەڵبژاردنەکان، کۆڕی بەپەلە بەڕێوە دەبات.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلعێراقییە، سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتی: یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگارییەکان تۆکمە بووەو تەنیا بەشی هاوپێوەند بەکەرکووکی تێدا ماوەتەوە.

جبوری وتی: رۆژی شەممە پێش بەڕێوەچوونی کۆڕەکە، لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگای کەرکووک وتووێژ دەکا هەتا داڕشتی یەکجاریی و ڕەشنووسی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئامادە بکرێ .

سەلیم جبوری وتی: نوێنەران بانگهێشت کراون هەتا بۆ تاووتوێی یاسای هەڵبژاردنەکان لە کۆڕی نائاسایی رۆژی شەممەدا ئامادە بن و ئەگەر ڕەشنووسی یاسای بودجە بخرێتە بەردەست پەرلەمان، ئەو ڕەشنووسە بۆ لێکدانەوەی بەرایی لە کۆڕێکی لوتکەیی ئاراستە دەکرێ.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ کۆتایی هێنان بە تاووتوێی دۆسییەکانی بەردەم و دۆسییە گرینگەکان، پێداگریی زۆر دەکاو لەپێشەکییەکەیدا، تاووتوێ و پەسەندکرانی یاسای بوودجە گونجێندراوە کە بەگوێرەی دەسەڵاتەکانی پەرلەمان، دەقەکەی بۆ گۆڕان دەشێ و هەروەها دۆسییەکەی گرینگی دیکە، یاسای هەڵبژاردنەکانە.

لەهەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتووی عێراق، داڕشتی کابینە، سەرۆک وەزیران و هەروەها سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێن.

بڕیارە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق ١٥ی مای٢٠١٨ بەڕێوە بچێ.

سەرپەیڤ