حکومەتی عێراق بەرواری تازەی دیاری کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان
نووسینگەی ڕاگەیاندنی "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە گوێرەی پەسەند کراوەی حکومەت، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق لە ڕیکەوتی ١٢ مای ٢٠١٨ دا بەڕێوە دەچێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی ئیسنا،بەرلەوە ڕاگەیاندرابوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ١٥ مای ٢٠١٨ بەرێوە دەچێت. دەوڵەتی عێراق لە ٣٠ ئۆکتۆبر ڕایگەیاندبوو کەشی ئەمنی بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان دابین دەکات .
دوایین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەرێوە چووە. لە هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی داهاتووی عێراق، داڕشتی کابینەی نوێی ئەو وڵاتە دیاریی دەکرێتەوە و سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆماری و سە٤رۆکی پەرلەمانی عێراقیش هەڵدەبژێرن.
هەواڵی دیکە ئەوەیەکە ،"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێواڕەی سێی شەممە لەگەڵ " ئەلێکساندێر نوڤاک" وەزیری وزەی ڕوسیا لە بارەی ئامادە بوونی بەشگە رووسەکان لە پرۆسەی بنیات نانەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان لە چنگ داعش و سەرمایە نانەوەی مۆسکۆ لەم بوارە دیدار و وتووێژی کرد .
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، " حەیدەر عەبادی و" ئەلیکساندێر نوڤاک" لەم دیدارە لە سوەر پەرەی بوارە جۆر بە جۆرەکان وەک وزە، ئابووری ، بازەرگانی، نەوت، وەبەرهێنانی کارەبا باس و ڕاوێژیان کردووە .
بە رلەویش عەبادی لە کەربەلا ڕایگەیاندبوو، لەشەڕی دژی داعش ، لانی کەم ١٠٠ ملیار دۆڵار زەرەر دراوە لە عێراق. حەیدەر عەبادی ٢١ نۆڤەمبەری ٢٠١٧(٣٠ خەزەڵوەری ٩٦) بە فەرمی کۆتایی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراقی ڕاگەیاند .