کانونی یه‌که‌م 26, 2017 21:05 Asia/Tehran
  • بیست وچوار ملوێن عێراقی مەرجی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئەم وڵاتەیان هەیە

کومیسیاریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند : بیست وچوار ملوێن عێراقی مەرجی بەشداری کردن بۆدەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی مای داهاتوولەم وڵاتەیان هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ سێ شەممەی هەواڵدەری فارس ، بەگیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەدا پرێس، هاوکات لەگەڵ کۆتایی دان بە تۆمار کردنی ناوی حیزبە عێراقیەکان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەم وڵاتە، کومیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایانگەیاند کە دووسەد تاقم وحێزبی سیاسی ناویان تۆمار کردووە. پاش ئەمەیش شاندی دەوڵەتی عێراق ،  بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە پازدەی مای داهاتوو ڕاگەیاندبوو بەڵام لە دوایین کۆبوونەوەی کابینە ئەم بەروارە بۆ دوازدەی مای دووهەزارو هەژدە گوڕدرا.

سەرپەیڤ