عەبادی خوازیاری یەکدەنگ و یەکپارچە بوونی گەلی ئێراق دژ بە گەندەڵکاران لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بوو
سەرۆک وەزیرانی ئێراق داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد دەنگی یەکپارچەی خۆیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دژ بە گەندەڵکاران بخەنە نێو سنووقکانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلعالەم؛ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: ئەو گەندەڵکارانەی کە سامان و دارایی دەوڵەت کەوتە دەستیان هەر ئەوا کەسانەن کە بوونە هۆی ئەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش بێتە نێو خاکی ئێراق و هەرگیز ڕێگا بەم گەندەڵکارانە نادرێ کە دارایی و سامانی وڵاتەکەمان بە بیانووی ئاراستە کردنی ڕاژەکاری بە تاڵان ببەن.
حەیدەر عەبادی هەروەها بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی هەڵمەتی ڕاوەدوو نانی تیرۆریستان لە هەموو ناوچەکانی خاکی ئێراقدا وتیشی: ئەم هەڵمەتە تا تیابردنی دوایین بنکەی تیرۆریستان لە ئێراق هەر درێژە دەبێ.
هەروەها "عەمار حەکیم" ڕێبەری ڕەوتی حکومەتی نیشتیمانیی ئێراقیش ئەمڕۆ بە پێداگری لە سەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی بیر و هزری داعشی و بنەبڕ کردنی تۆڕە شاراوەکانی تەکفیری، ڕایگەیاند کە بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق دەبێ لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا بەڕێوە بچێ.
لێژنە دەوڵەتی ئێراق ڕۆژی ١٢ی مانگی مەیی ٢٠١٨ی بە کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان دیاری کردووە.