بەربژارەتی حەیدەر عەبادی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە شێوەی فەرمی بەربژارەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بە مەبەستی هەڵبژاردنەوەی سەر لە نوێی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ڕاگەیاند.
بە پێی راپۆرتی ڕۆیتێرز؛ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق کە لە شەڕی چوارساڵەی هێزەی ئێراقی دژ بە تیرۆریستانی داعش ، فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان بوو، رایگەیاند بەنیازە بە مەبەستی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ١٢ی مانگی مەیی ٢٠١٨، هاوپەیمانییەکی گشداگر بە ناوی هاوپەیمانی سەرکەوتن پێک بێنێ.
عەبادی ساڵی ٢٠١٤ پاش نووری مالکی بوو بە سەرۆک وەزیرانی ئێراق. حەیدەر عەبادی بنیاتنانەوەی خێرای داڕشت و سیستەمی سوپا و شکست پێهێنانی تیرۆریستانی داعش لە بنکەی سەرەکییان واتە موسڵی پارێزگای نەینەوای لە کارنامەی سیاسیی خۆیدا هەیە.
نووری مالکیش کە سەرۆکایەتی پارتی شیعەی "ئەدەعوە"ی لە ئەستۆیە، دوێنێ شەممە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند. نووری مالکی ئێستا جێگری سەرۆک کۆماری ئێراقە.