پەیوەستبوونی 50 گروپی سیاسی بە هاوپەیمانیی «نصر العراق»
سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاند ، نزیکەی 50 گروپ و حزبی عێراقی دەچنە ریزی هاوپەیمانیی «نصر العراق» بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەباددی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، رۆژنامەی عێراقیی «الصباح» رۆژی دوشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نوسی : حەیدەر عەبادی هاوپەیمانیی «النصرالعراق» ی بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێک هێناوە و بانگێشتی هەموو گروپە سیاسەکانی کردووە بۆ پەیوەست بوون بەم هاوپەیمانیە و ژماری گروپە سیاسیەکان کە چاوەڕوان دەکرێ پەیوەستی هاوپەیمانیی «النصرالعراق» بن ، دەگاتە 50 گروپ و حزب .
مەحمود روبەیعی ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی «عصائب اهل الحق» ی عێراقش شەوی رابردوو رایگەیاند : پرس و راوێژ بۆ گەورەتر بوونی هاوپەیمانیی نەسر هەروا بەردەوامە و تا ئێستا ئەم هاوپەیمانیە گەورەترین و بەهێزترین هاوپەیمانیی هەڵبژاردن لەسەر کاغەزە .
هاوپەیمانیی «نصر العراق» بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی 14 ی ژانیڤەری پێک هات و هاوپەیمانیی بە سەرۆکایەتی هادی عامری سکرتێری گشتیی رێکخراوی بەدر و ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی سەیید عەمار حەکیم پەیوەستی بوونە . ئەم هاوپەیمانیە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بە سەرۆکایەتی هومام حەموودیش لەخۆ دەگرێت .