هاوپەیمانیی فەتح بە لیستێکی سەربەخۆ لە هاوپەیمانیی عەبادی بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێ
وتەبێژی مەکتەب سیاسیی پارتی «عصائب اهل الحق»ی عێراق بەپشت راست کردنەوەی جیابوونەوەی هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی ئەلعامری لە هاوپەیمانی «نصر للعراق»، پێی داگرت: ئەو هاوپەیمانییە بە١٨پارتی سیاسیی هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکات.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، مەحمود ڕوبەیعی وتەبێژی مەکتەب سیاسیی پارتی «عصائب اهل الحق»ی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی مەوازین نیوزدا وتی: هاوپەیمانیی فەتح ، بڕیاری خۆی لەوبارەوە یەکلاکردۆتەوەو چوونەدەری فەتح لە هاوپەیمانیی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەر هۆوهەگەری هەڵبژاردنیی و پرسی هاوپێوەند بە یاسای هەڵبژاردن، ئەنجامی گرتووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدەری عێراقیش رایگەیاند: هادی ئەلعامری ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ، هۆکارەکانی جیابوونەوەی هاوپەیمانیی فەتح لە نەسری ڕاگەیاند هەتا کۆتایی بێنێ بە دەنگۆکان لەوبارەوە.
رۆژی ڕابردوو(دووشەممە) سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند: بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق لە هاوپەیمانیی "النصر للعراق" بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە چووەتەدەر.
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان وهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایی عێراق بڕیارە ١٢ی مای ٢٠١٨ لەسەرانسەری ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێ و ئەوەش بووەتە هۆ تاکوو واری سیاسیی عێراق ئەم ڕۆژانە شایەتی هاوپەیمانییە نوێکان، ڕاوێژکاریی و مشتومڕی پارت و لایەنە سیاسییە جیاجیاکانی شیعی، سوننەو کورد بێت بۆ خستنەڕووی پێڕستی نوێی هەڵبژاردن.