کانونی دوھەم 17, 2018 14:17 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕەوتی حێکمەتی نیشتمانی ئێراق وێڕای جەختکردنەوە لە سەر بەرێوە چوونیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە کاتی دیاری کراو، خوازیاری پێکهاتنی هاوپەیمناییەکانی کاتی بۆ ئەو هەڵبژاردنانە بووە.

 هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی و ئەنجوومەنەکانیی ستانی  عێراق بریارە ١٢ مای ٢٠-١٨ بەڕێوە بچێت .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی  رۆژی  چوار سەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، " سەید عەممار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە دیدار لەگەڵ لیژنەیەک لە هاوپەیمانیی هەڵبژاردنەکانی "فەتح" بە سەرۆکایەتی " هادی عامێری" سکرتێری ڕێکخراوی بەدر و ژمارێک لە بەرپرسانیی ئەو هاوپیمانییە ،  خوازیاریی بەدیهێنانی هاوپەیمانیی کاتیی بۆ گرووپەکان و ئامادەکردنەوەی کەش بۆ دەوڵەتی زۆرینەیی بوون.

 لەم دیدارە "عەممار حەکیم" و لیژنەی " هادی عامێری"لەبارەی دابینکردنیی کەشیکی باش و لەبار بۆ بەڕێوە بردنیی هەڵبژاردنەکانیی داهاتوو وتوویژ و لە سەر بەڕێوە چوونی ئەم هەڵبژاردنانە لە کاتی دیاری کراو دا جەختیان کرد." سەید عەممار حەکیم" هەروەها بەجەختکردنەوە لە سەر گرنگایەتی بتەوی و درێژەی پێوەندییەکان لە نێوان هاوپەیمانییەکانیی هەڵبژاردنەکان و ڕکابەریی بە گوێرەی بەرنامەکانیی ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەکان بە گوێرەی ئەولەویەتەکان ، خوازیاری یەکێتی و تەکوزی لە بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی پێش ڕووی بنیات نانی عێراق و ڕاژەکاری گەیاندن بوو.

 

سەرپەیڤ