کانونی دوھەم 21, 2018 17:12 Asia/Tehran
  • دژایەتیی دادگەی فیدراڵی عێراق لەگەڵ دواخرانی هەڵبژاردنی پەرلەمان

دادگەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی یەکشەممە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بە نایاسایی زانی و لە سەر پێویستیی بەرپاکرانی هەڵبژاردن لەکاتی دیاری کراودا پێی داگرت.

پێشاتر هومام حەمودی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پەرلەمان نامەیەکی لە مەڕ دیاری کرانی کاتی بەرپاکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵ کردووە هەتا ئەم دامەزراوەیە دوابڕیار لەم بارەیەوە بدات.

عەبباس بەیاتی نوێنەری پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاند: ڕای دادگەی باڵای فیدراڵ بە پێی یاسای بنەڕەتی بۆ نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق واهەڵدەگرێ جێبەجێی بکەن.

ئێستاکە بە ڕاگەیەندرانی ڕادی دادگەی فیدراڵی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە دەبێ لە کاتی خۆی دا واتە 12ی مانگی مەیی 2018 بەڕێوە بچێت.

هاوکات عەممار حەکیم سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی هتوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراق لە دیداری شاندی میدیایی کوەیت، پێی داگرت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چارەنووس سازە.

عەممار حەکیم وتیشی: هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێ لە کاتی خۆی دا بەرپا بکرێت،چونکو لەئەنجامەکەی دا عێراق لەقۆناغی دامەزراندنی دیموکراسییەوە  دەگاتە قۆناغی چەسپاندن و بەهێز بوون.

پەرلەمانی عێراق بڕیار وا بوو، پێنج شەممەی ڕابردوو 18ی ژانویە لە بارەی کاتی بەرپاکرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانەوە بڕیار بدات کە لە بەر ناکۆکیی نێوان نوێنەران سەری نەگرت. ئەم کۆبوونەوەیە کەوتە دوێنێ شەممە کە ئەمجارەش هەر ئەنجامێکی نەبوو، لە ئەنجام دا بڕیار وایە سبەینێ دووشەممە جارێکی تر لەم بارەیەوە بڕیار بدرێت.

سەرپەیڤ