کانونی دوھەم 22, 2018 18:19 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێراق ، یاسای بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی لە کاتی دیاریکراودا ڕاگەیاند

فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق وێڕای ڕاگەیندرانی یاسای بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە کاتی دیاریکراودا هەموو دەزگەکانی کارگێڕی ناچار بە جێ بە جێ کردنی کرد .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەری مێهر  و بە گێڕانەوە  لە کاناڵی سومریە نیوز  لە  ڕاگەیندراوی  سەرۆک کۆماریدا هاتووە : بە پێی  یاساکان لە دەستوور و پەسەن کرانی گەڵاڵەی  ئەم دواییەی  نوێنەران  هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی  دەبێ  لە کاتی دیاریکراودا    بەڕێوە بچێت .  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  دووشەمە  نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق  بە پەسەن کردنی گەڵاڵەیەک  بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانییان  پەسەن کرد .سەرەڕای  ئەوەی  کە  دادگەی باڵای  فیدڕاڵی  ئێراق  پشتریش  جەختی کرد بوو لەسەر   پێویستی  بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکان لە کاتی دیاریکراودا  بەڵام بڕێک  لە پارتە  سیاسیەکان هەروا خوازیاری  وەدواخستنی  هەڵبژرادنەکان بوون .   هەڵبژرادنەکانی  پەرلەمانیی  ئێراق  12 مای  2018  لە 18  ناوچه ی   هەڵبژرادن  لە سەرانسەری  ئەو وڵاتە  بەڕێوە دەچێت  لەو هەڵبژرادنە دارشتی  کابینە  دیاری دەکرێت  و سەرۆک وەزیران  سەرۆک کومار   و سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق  هەلدەبژێردرێن .

سەرپەیڤ