کانونی دوھەم 30, 2018 17:55 Asia/Tehran
  • بێ بەشکرانی دەیان نوێنەری ئێراقی لە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی

دادگەی باڵای فیدراڵیی ئێراق بو کۆتایی دان بە ئاڵۆزییەکان سەبارەت بە یاسای بڕوانامەی بەکالاریۆس یان هاوچەشنەکەی بۆ بەربژار بوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ، لە حوکمێک دا 78 نوێنەری لە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو ، بێ بەش کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیسنا،  ئەحمەد عەبادی  ڕاوێژکاری مافەوانی پەرلەمانی ئێراق، هەوڵی دادگەی باڵای فیدراڵی شیاوی یاسای بنەڕەتی زانی .

ڕاپۆرتەکان دەڵێن ئەم حوکمە، داگری لانیکەم  سی و پێنج نوێنەری پەرلەمانی ئێراقە کەلە خولی یەکەمی پەرلەمان لەساڵی 2005  تائێستا ئەندامین.

محەمەد کەربولی  ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی ئێراق کە دوو خول ئەندامی پەرلەمانی بووە و بڕوانامەی بەکالاریۆس هەیە وتی: ئەم پرسە  بە ئامانجی سیاسی ئەنجام دراوە  .

دوای پەسەند کرانی مەرجی  ناونووسینی  بەربژارانی هەڵبزاردنی پەرلەمانی ئێراق، دەیان نوێنەر کە لەبەر ئەم یاسایە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بێ بەش دەبن  سکاڵایان بۆ لای دادگەی فیدراڵ بەرزکردوەتەوە بەڵام سکاڵای ئەوان بە پێی  حوکمی دادگەی باڵای فیدراڵی ئێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئەم دادگەیە ڕەت کرایەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی زانیاری گەیاندنی پەرلەمانی ئێراق، 53 نوێنەر مەدرەکی  سیکلیان هەیە .

چل نوێنەری مەدرەکی دوکتورا، سی ویەک نوێنەر مەدرەکی  کارناسی باڵا، 173 نوێنەری بڕوانامەی بەکالاریۆس و نۆزدە نوێنەریش دیپلۆمەن.

بەرلەمە  بەڕاگەیاندنی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی ئێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاریکرا واتە 12ی مانگی مەی 2018 بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ