کانونی دوھەم 30, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • داواکاریی نوێنەری ئێراقی بۆ بانگ کردنی باڵوێزی عەرەبستان لە بەغدا

نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێراق داوای لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد عەبدولعەزیز شمری باڵوێزی عەرەبستان لەبەغدا بانگ بکات و ناڕەزایەتی دەوڵەت بەو ڕابگەیەنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  محەممەد سەهیود  ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانمی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە وتی  : قسەی یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە داکۆکی  عەرەبستانی سعودی لە تیرۆریزم  ،  پێویست دەکات دەوڵەت ڕێ وشوێنی خێرا و ئاشکرا وەک بانگ کردنی باڵوێزی عەرەبستان لەبەغدا و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی دەوڵەتی ئێراق بەو، بگرێتە بەر .

نوێنەری پەرلەمانی ئێراق پێداگری کرد : قسەکانی ئەم نوێنەرە عێراقییە  نیشانەی ئاشکرای نوێ لەسەر دەست تێدابوونی عەرەبستانی سعودی لە ڕشتنی خوێنی ئێراقییەکانە .

تالب  خەربیت  نوێنەرێکی  پەرلەمانی ئێراق  ئەم دواییە لە وتاردانێک دا ڕایگەیاند باڵوێزی عەرەبستانی سعودی  لە قەتەر وتوویەتی کە ئامادەیە بەرامبەر بە کوشتنی شیعەکان و کردەوەی تیرۆریستی، پارە بدات .

محەممەد سەهیود  هەروەها سەبارەت بە هەوڵی عەرەبستانی سعودی لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتووی ئێراق  بە ئامانجی گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان بە قازانجی  خۆی وشداری دا و داوای لە دەوڵەت کرد سەبارەت بەم هەڵوێستە کە بە ئامانجی داکۆکی کردن لە بەعسییەکانی سەدامی و لەناوچوونی ڕەوتی سیاسی ئێراق، ئەنجام دەبێ، وشیار بن .

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق بڕیارە دوازدەی مانگی مەی ساڵی 2018 بەڕێوە بچێت .

سەرپەیڤ