بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بیرەنەوتەکانی باکووری بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i354562-بەرپەرچ_درانەوەی_ھێرشی_چەکدارانی_داعش_بۆ_سەر_بیرەنەوتەکانی_باکووری_بەغدا
سەرکردەی ئۆپراسیۆنی سەلاحەددین لە باکووری عێراق باسی شکست ھێنانی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەکانی سوپای عێراق لەم پارێزگایەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2018 14:52 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بیرەنەوتەکانی باکووری بەغدا

سەرکردەی ئۆپراسیۆنی سەلاحەددین لە باکووری عێراق باسی شکست ھێنانی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەکانی سوپای عێراق لەم پارێزگایەی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئەلحەیات، جومعە عناد سەعدون سەرکردەی ئۆپراسیۆنی سەلاحەددینی لە باکووری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: لە ھەڵمەتی سوپای ئەم وڵاتە دژی ھێرشی شەش کەس لە چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش کە بە تەما بوون لە زنجیرەچیای حەمرینەوە ھێرش بکەنە سەر سوپا لە تەنیشتی بیرەنەوتەکانی عەلاس، سێ کەسیان ھاتنە کوشتن.

بە قسەی سەعدون، چەکدارانی داعش بە تەما بوون بە قۆستنەوەی باری خراپی کەش و ھەوا بە سەر بیرەنەوتەکانی عەلاس دا زاڵ بن و بۆرییە نەوتەکانی بتەقێننەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشی ڕۆژئاوایی عەلاس گڕی گرت و ھێزەکانی عێراقیش لە ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بوون.

دامەزراوەی ناسراو بەناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراقیش لە بەیاننامەیەک دا باسی گیرانی دوو تیرۆریستی بەرپەیگەڕی کردووە بە ھۆی یەکەکانی ھەواڵگری و ئاسایشتیی مەیدانیی ئەم وڵاتە لە بەر دەروازەکانی بەغداو ڕاشیگەیاندووە: ئەم تیرۆریستانە بە تەما بوونە لە ڕێگای خاڵی پشکنین و بازگە ئاسایشتییەکانەوە لە ناوچەی ئەلتاجی بچنە نێو بەغداوە.

سەعد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی عێراقیش وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوی ھێزەکانی ئاسایشت و ھەواڵگری لەمەڕ گرتنی دوو تۆمەتباری تیرۆریست وتی: یەکێک لەم تیرۆریستانە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە بارەی دام و دەزگا ئاسایشتییەکانەوەو تیرۆریستەکەی دیکەش ئەندامێکی داعش بووە.

ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق دوێنێ چوارشەممە ھەڵمەتێکیان بۆ ڕاوەدوو نان و ھەڵکوتانە سەر مۆڵگەکانی داعش لە گردوپەڕی گوندەکانی نێوان ھەردووک پارێزگای دیالەو سەلاحەددین دەست پێ کردەوە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووەبەڵام  تیرۆریستان بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە مەیدانییەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.