دەسپێکی هەڵمەتی پاکتاوکردنی باکوری رۆژاوا و ناوەندی پارێزگەی نەینەوای عێراق
حەشدی شەعبی عێراق باسی دەسپێبوونی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دژی شانە خەوتووەکانی گروپی تیرۆریستیی داعش دەکات لە پارێزگەکانی نەینەوا ، سەلاحەدین و نەجەفی داعش .
هێزەکانی حەشدی شەعبی بە جێگیربوون لە مەودای ناوچە ستراتژیکیەکانی تەل عەبتە و ئەلبوعاج لە سنوری هاوبەش لە گەڵ سوریا - پارێگەی نەینەوا لە باکووری عێراق جێگیر بوونە تا شوێنەکانی خۆحەشاردانی شانە خەوتووەکانی داعش پاکتاوبکەن .
هێزەکانی حشەدی شەعبی هەروەها لە کاردانەوە بە جموجۆڵی ئەم دواییانەی شانە خەوتوەکانی داعش لە دەوربەری شاری تەلەعفەر لە رۆژاوای موسڵ ، بۆ پاکتاوکردنی ناوچەی عیازیە لە تەڵەی تەقینەوە ، هەماری چەکەمەنی و بنکەی نهێنیی تیرۆریستان هاتنە کایەوە .
بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە گروپێکی هاوبەش لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و فەرماندەریی پۆلیسی عێراق ، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە ناوچە بیابانیەکانی پارێزگەی نەجەف لە دژی شانە خەوتووەکانی داعش لە ناوچەکانی قادسیە و عەرایە دەستپێکرد .
هێزە عێراقیەکان لە هەندێ ناوچەی سەلاحەدین لەوان شارەکانی سەمەڕا ، بەلەد ، بێجی ، شەرقات ، میحوەری رۆژهەڵاتیی تکریت و .. لە باری ئامادەباشیدان تا بەربگرن بە هێرشی تیرۆریستانی نهێنیی داعش بۆسەر ئەم ناوچانە .