تەقینەوەی تڕۆموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری ئێراق ، 13 کوژراو و بریندار
ئەرتەشی ئێراق باسی کرد لە کوژرانی 2 کەس بە هۆی تەقینەوەی تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری تەلعەفەر لە باکووری ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، تەقینەوەی تڕوموبیلێکی بومب ئاخنکراو لە تەلعەفەر هەروەها 11 برینداری لێکەوتەوە . سەرچاوە ئاسایشیەکان لە پارێزگای کەرکووک لە باکووری ئێراقیش ڕایانگەیاند تڕوڕیستانی تەکفیری زایونی داعش 14 کەسی سیڤیلیان لە باشووری ئەو پارێزگایەیان ڕفاند .بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەندامانی داعش کەسانی سیڤیلی ڕفێندراویان گواستەوە بۆ وادی زەغیتون لە ڕوژئاوای کەرکووک . سەرچاوەیەکی ئاسایشی ئێراق شەوی ڕابڕدوو ش ڕایگەیاند ئەندامانی داعش بە پەلامار بۆ سەر یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی توز خورماتو لە ڕوژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین لانیکەم چوارکەسیان ڕفاند. سەرەڕای شکستی تاقمی تڕوڕیستی داعش لە ئێراق هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەو تاقمە تڕوڕیستە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بە شێوەی بەربڵاو دەست ئەدەنە پەلاماری تڕوڕیستی .