پێداگریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر لەناوبرانی بەتەواوەتی گرووپی رەشەکوژی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i355471-پێداگریی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_لەسەر_لەناوبرانی_بەتەواوەتی_گرووپی_رەشەکوژی_داعش
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی بەتەواوەتی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2019 04:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر لەناوبرانی بەتەواوەتی گرووپی رەشەکوژی داعش

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی بەتەواوەتی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "عادڵ عەبدولمەهدی" دوێنێ یەکشەممە لە وتاردانەکەی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزرانی سوپای عێراق لە بەغدا، وتی: حکومەتی عێراق ڕێگە بە گرووپی ترۆریستیی داعش نادا، هەوڵە تیرۆریستییەکانیان لەو وڵاتە دەس پێ بکەنەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەئاماژە بەوەی کە سوپای ئەو وڵاتە هەردەم پشتیوانی خەڵکی عێراقە، وتی: بە ڕاوەدوونانی هێزەکانی داعش لەناوخۆی وڵاتدا پێش دەگرین بە سەرهەڵدانی دووبارەی هەوڵە تاوانکارییەکانیان.