کێشەی کارەبا ھەمیسان عێراقییەکانی پەلکێشی نێو شەقام و بازاڕ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i384879-کێشەی_کارەبا_ھەمیسان_عێراقییەکانی_پەلکێشی_نێو_شەقام_و_بازاڕ_کرد
لە پارێزگای «زیقاڕ»ی باشووری عێراق خەڵک ھەمیسان لە بەر خراپ بوونی رەوشی کارەبا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین ڕژانە نێو شەقام و بازاڕەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2020 09:42 Asia/Tehran
  • کێشەی کارەبا ھەمیسان عێراقییەکانی پەلکێشی نێو شەقام و بازاڕ کرد

لە پارێزگای «زیقاڕ»ی باشووری عێراق خەڵک ھەمیسان لە بەر خراپ بوونی رەوشی کارەبا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین ڕژانە نێو شەقام و بازاڕەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، دەیان کەس لە قەزای «ئیسڵاح» لە رۆژهەڵاتی پارێزگای «زیقار»ی باشووری عێراق بۆ ناڕەزاییەتی دەربڕین لە بەرانبەر خراپ بوونی رەوشی کارەبا دەستیان دایە خۆپیشاندان.

وەک باسی دەکرێت خۆپیشاندەران ھێندێک لە ڕێگاکان لەوانە ڕێگای «زیقاڕ» بۆ «میسان»یان داخستووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران داوایان لە بەرپرسانی خۆجێیی کردووە کە لە بەر بەرز بوونەوەی پلەی گەرما گرفتی کەمیی کارەبایان بۆ چارەسەر بکەن. هەروەها داواشیان کردووە قایمقامی قەزای «ئیسڵاح» لە پۆستەکەی لابدرێت.