کەوتنی موشەک لە بینای کۆمپانیای ئاسایشتیی بریتانیا لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385984-کەوتنی_موشەک_لە_بینای_کۆمپانیای_ئاسایشتیی_بریتانیا_لە_بەغدا
سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: کۆمپانیایەکی ئاسایشتیی بریتانیا لە بەغدا کەوتە بەر شاڵاوی موشەکی کاتیۆشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2020 01:35 Asia/Tehran
  • کەوتنی موشەک لە بینای کۆمپانیای ئاسایشتیی بریتانیا لە بەغدا

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: کۆمپانیایەکی ئاسایشتیی بریتانیا لە بەغدا کەوتە بەر شاڵاوی موشەکی کاتیۆشا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی عێراقیی «ئەلسومریە» کەسانی نەناسراو بنکەی کۆمپانیای ئاسایشتیی بریتانیا G۴S  یان لە گەڕەکی قادسیەی بەغدای پێتەختی عێراق دایە بەر موشەکی کاتیۆشا.

لە ئەنجامی بەرکەوتنی موشەک زیانێکی قورس لە بینای ئەو کۆمپانیایە کەوتووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کۆمپانیا بریتانیە ئەرکی دابین کردنی ئاسایشتی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدای بە ئەستۆیە.