تەقینەوەی دوو بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لۆجستیکیی سوپای ئەمریکا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386477-تەقینەوەی_دوو_بۆمبا_لە_سەر_ڕێگای_کاروانی_لۆجستیکیی_سوپای_ئەمریکا_لە_عێراق
میدیاکانی عێراق شەوی سێ شەممە باسی نەقینەوەی دوو بۆمبایان کرد لە سەر ڕێگای تێپەڕینی دوو کاروانی لۆجستیکیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە پارێزگاکانی «قادسیە» و «بابل»ی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2020 03:13 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی دوو بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لۆجستیکیی سوپای ئەمریکا لە عێراق

میدیاکانی عێراق شەوی سێ شەممە باسی نەقینەوەی دوو بۆمبایان کرد لە سەر ڕێگای تێپەڕینی دوو کاروانی لۆجستیکیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە پارێزگاکانی «قادسیە» و «بابل»ی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، بە ھۆی تەقینەوەی ئەم دوو بۆمبایە ھێندێک زیان لە ترۆمبیلە قورسەکانی ھەڵگری کەرەستەو تفاقی سەربازیی ئەمریکا کەوتووە.

کاروانەکانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە گەلێک جار کەوتوونەتە بەر ئامانجی بۆمبای تەنیشتی جاددە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو بنکەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق لەوانە بنکەکانی «تاجی» و «ئەلبەلەد»یش لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار کەوتوونەتە بەر ئامانجی ھێرشی ڕۆکێت.

گەلێک لە جەماوەرو تاقمەکانی عێراقی خوازیساری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژەیاسایەکی بۆ کشانەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.