حەکیم: عێراق نابێتە جێگایەک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387210-حەکیم_عێراق_نابێتە_جێگایەک_بۆ_پەلاماردانی_وڵاتانی_دراوسێ
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی وتی : عێراق نابێتە جێگایەک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2020 18:30 Asia/Tehran
  • حەکیم: عێراق نابێتە جێگایەک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی وتی : عێراق نابێتە جێگایەک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەییئ عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری « مەتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا وتیشی: عێراق بە سەرنجدانی شارستانییەت و پەیوەندیی جێی قەبووڵی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و ئامانجی لە بارەی نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان و دوور خستنەوەی ناوچەکە لە ناکۆکی و شڵەژاوی، دەتوانێ ڕۆڵی نێوەندگر لە نێوان وڵانانی ناوچەکە بگێڕێت.

حەکیم ھەروەھا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی سەر شاندە دیپلۆماسییەکان لە عراق دا، وتیشی: ئەم کارە لە لایەن ھەمووانەوە ئیدانە دەکرێ و جێگای قەبووڵ نییەو دەوڵەتی عێراق دەبێ بەرنگاری ئەم چەشنە ھێرشانە بێتەوە کە دیارە مەترسیشە بۆ سەر ئاسایشتی شارومەندانی عێراقی.