جەختی دەوڵەتی عێراق لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی دیاری کراودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388087-جەختی_دەوڵەتی_عێراق_لە_سەر_بەرپاکرانی_ھەڵبژاردنی_پەرلەمان_لە_کاتی_دیاری_کراودا
دەوڵەتی عێراق جەختی کرد کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاری کراودا واتە «ژوئەنی ٢٠٢١» بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • جەختی دەوڵەتی عێراق لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی دیاری کراودا

دەوڵەتی عێراق جەختی کرد کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاری کراودا واتە «ژوئەنی ٢٠٢١» بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومە، «عەبولحسەین ھینداوی» ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: دەوڵەتی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەوپەڕی شێلگیرییەوە لە ئاراستەی بەرپاکرانی ھەڵبژاردن بە پێی پێوەرە زوڵاڵەکان و لە کاتە دیاریکراوەی کە بەڵێنی بە گەلی عێراق داوە واتە «ژوئەنی ٢٠٢١» ھەوڵ دەدات.

«ھینداوی» وتیشی: لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو ھێندێک وتووێژ لە نێوان پەرلەمان و دەوڵەتی عێراق بە مەبەستی خێراکردنەوەو تۆکمەکرانی ڕەوتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و ھەڵگرتنی لەمپەرەکانی سەر ڕێگا ئەنجام دەگرێت.

لە ڕۆژانی ئەم دواییە بڕێک لە میدیاکانی عێراق باسی ڕێککەوتنی کۆمەڵێک لە نوێنەران و کۆتلە سیاسییەکانی عێراقیان کرد لەمەڕ وەدوا خستنی کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە بەر دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێستای وڵات.