گەییشتنی سێھەمین کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389363-گەییشتنی_سێھەمین_کاروانی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_سووریاوە_بۆ_عێراق
سێھەمین کاروانی لەشکریانی ئەمریکی داگری کۆمەڵێک ترۆمبیل و تانکەر لە سووریاوە ئاودیوی عێراق کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2020 13:02 Asia/Tehran
  • گەییشتنی سێھەمین کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراق

سێھەمین کاروانی لەشکریانی ئەمریکی داگری کۆمەڵێک ترۆمبیل و تانکەر لە سووریاوە ئاودیوی عێراق کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکی ئەمڕۆ پێنج شەممە کاروانێکی تازەی داگری ٣٠ ترۆمبیل و تانکەرو گەڵابەی سارنجۆک داریان لە بنکەکانیان لە ناوچەی «جزیرە» و لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید»ی سووریا گواستووەتەوە بۆ نێو خاکی عێراق.

ڕۆژی سێ شەممەش کاروانێکی داگری لانیکەم ٦٠ گەڵابەی ھەڵگری کەرەستەو چەک و چۆڵ و ھێندێک تانکەری نەوت و گەڵابەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ڕێگای ھەر ئەم بوارگەیەوە ئاودیوی عێرڕاق کراون.

یەکشەممەی ڕابردووش ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا داگری ٥٠ زرێپۆش و تانک ڕەوانەی عێراق کران.