ھەڵکوتانە سەر کاروانی لۆجیستیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390448-ھەڵکوتانە_سەر_کاروانی_لۆجیستیکی_سوپای_تیرۆریستی_ئەمریکا_لە_عێراق
سەرچاوە عێراقییەکان شەوی پێنج شەممە باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی لۆجیستیکیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کرد لە نزیکی پێتەختی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2020 03:18 Asia/Tehran
  • ھەڵکوتانە سەر کاروانی لۆجیستیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی پێنج شەممە باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی لۆجیستیکیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کرد لە نزیکی پێتەختی عێراق.

کەناڵی ھەواڵدەریی «سابیرین»ی عێراق ڕایگەیاند: ئەم اروانە لۆجیستیکییەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە کاتی پەڕینەوە لە ناوچەیەکی نزیکی شاری بەغدای پێتەختی عێراق کراوەتە ئامانج.

کەناڵی ھەواڵدەریی «سابیرین» ئاماژەی بۆ وردیاتی زیاترو زیانی گیانی و دراڤیی شیمانەیی ئەم ھەڵمەتە نەکردووە.

تاقمی خۆڕاگریی «قاصم الجبارین» بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسایەتیی ئەم ھەڵمەتەی گرتە ئەستۆ.

کاروان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار ھێرشیان کراوەتە سەر.

گەلێک لە خەڵک و تاقمە عێراقییەکان خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژەیاسایەکی بۆ کشانەوەی ئەم ھێزانە تێپەڕاندووە.