مەسجیدی: وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە واتای سەندنی تۆڵەی خوێنی شەھید «سولەیمانی»یە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390955-مەسجیدی_وەدەرنانی_ئەمریکا_لە_ناوچەکە_بە_واتای_سەندنی_تۆڵەی_خوێنی_شەھید_سولەیمانی_یە
باڵوێزی ئێران لە بەغدا جەختی کرد: تۆڵەی خوێنی شەھید سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» خۆ نابێ بەس ڤێوازی سەربازیی ھەبێت، بەڵکو دەرپەڕاندنی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەکەش بەو واتای سەندنی تۆڵەی خوێنی ئەم شەھیدە مەزنەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2020 13:50 Asia/Tehran
  • مەسجیدی: وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە واتای سەندنی تۆڵەی خوێنی شەھید «سولەیمانی»یە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا جەختی کرد: تۆڵەی خوێنی شەھید سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» خۆ نابێ بەس ڤێوازی سەربازیی ھەبێت، بەڵکو دەرپەڕاندنی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەکەش بەو واتای سەندنی تۆڵەی خوێنی ئەم شەھیدە مەزنەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی عێراقی «ئەلعەھد نیوز» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەرتەسک کردنەوەی ڕۆڵ و جم و جوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەو بژاردانەیە کە وەک تۆڵەی خوێنی شەھید «سولەیمانی» لە بەرچاو گیراوە، وتیشی: ھیچ دوژمنێک لە ڕووی جێگاو پلەو پایەوە لە ئاستی شەھید «سولەیمانی »دا نییە تۆڵەی لێ بکرێتەوە.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا پەسەند کراوەی پەرلەمانی عێراقی لە بارەی وەدەرنانی ئەمریکییەکان لەم وڵاتە بە بڕیارێکی نیشتیمانی و بوێرانە زانی و وتی: ھێنانە ئارای باسی دەستوەردانی ئێران لە پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی وەھا گەڵاڵەیەک لە ڕاستی دا جۆرێکە لە شکاندنی ڕێزی وڵاتی ھێزمەندی عێراق.

مەسجیدی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژایەتیی گەلانی ناوچەکە لەگەڵ بوونی مانەوەی ئەمریکا داکۆکی دەکات.