تیرۆری فەرماندەرێکی عێراقی بە زەبری گوللەی کەسانی نەناسراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390967-تیرۆری_فەرماندەرێکی_عێراقی_بە_زەبری_گوللەی_کەسانی_نەناسراو
سەرچاوە ئاسایشتییەکان باسی تیرۆری فەرماندە رێکی سەربە ڕەوتی سەدریان کرد لە پارێزگای دیوانیە لە لایەن تاقمێکی چەکدارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2020 04:53 Asia/Tehran
  • تیرۆری فەرماندەرێکی عێراقی بە زەبری گوللەی کەسانی نەناسراو

سەرچاوە ئاسایشتییەکان باسی تیرۆری فەرماندە رێکی سەربە ڕەوتی سەدریان کرد لە پارێزگای دیوانیە لە لایەن تاقمێکی چەکدارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، «جەمالەددین سەدیری» سەرۆکی پۆلیسی پارێزگای «دیوانیە»ی عێراق ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە «ڕامی شەبانی» فەرماندەری گروپی «سەرایا سەلام » لە شارستانی «دەغارە» لە پارێزگای « دیوانیە» لە لایەن دەستەیەکی چەکداری نەناسراو کەوتە بەر ھێرش و تیرۆر کرا.

«سەدیری» وتیشی: بەرپرسانی ھاوپەیوەند توێژینەوە لە بارەی ئەم تیرۆرەیان بە مەبەستی ناس کردنی ھۆکاران و ئامانجەکانیان دەست پێ کردووە.

«سەرایا سەلام »  یان گوردانەکانی ئاشتی گروپێکی دەستڕۆییشتووی شێعەن لەژێر چاودێریی حەشدی شەعبی و سەربە ڕەوتی سەدری عێراق بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر.