خۆئامادەکردنی خەڵکی عێراق بۆ رێپێوانی میلۆنیی یادکردنەوەی سەردارانی خۆڕاگریی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391122-خۆئامادەکردنی_خەڵکی_عێراق_بۆ_رێپێوانی_میلۆنیی_یادکردنەوەی_سەردارانی_خۆڕاگریی
بە دوای بانگەوازی بەرپرسان و سەرۆک حزب و گروپەکانی موقاومەی عێراق ، خەڵکی ئەم وڵاتە خۆیان بۆ رێپێوانی میلیۆنیی سبەی یەکشەممە ئامادە دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2021 18:09 Asia/Tehran
  • خۆئامادەکردنی خەڵکی عێراق بۆ رێپێوانی میلۆنیی یادکردنەوەی سەردارانی خۆڕاگریی

بە دوای بانگەوازی بەرپرسان و سەرۆک حزب و گروپەکانی موقاومەی عێراق ، خەڵکی ئەم وڵاتە خۆیان بۆ رێپێوانی میلیۆنیی سبەی یەکشەممە ئامادە دەکەن .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دروشمی ( شەھادەت و سەروەریی ) وەک دروشمی سەرەکیی یەکەم ساڵھاتی بەرزڕاگرتنی یادی فەرماندەرانی شەھید سپەھبود قاسمی سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس ، دیاریکراوە . 

ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەلفەتح و سکرتێری گشتیی رێکخراوی بەدری عێراق لە رێوەڕەسمی یەکەم ساڵھاتی شەھیدبوونی فەرماندەرانی شەھید لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا کوتی ، دەبێ بە ئامادەبوونی بەرفراوان لەم رێپێوانەدا ئەم پەیامە بە جیھان بگەیەنین کە عێراق ، وڵاتی ئەبوومەھدی و سولەیمانی و شەھادەت و گیانفیدایی و سەروەریە . 

راپۆر دەڵێن خەڵک لە شارە جیاجیاکانی عێراقەوە بەرەو بەغدا وەڕێکەوتوون و سبەی لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا کۆدەبنەوە .