شکست ھێنانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستیی دژی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە «کەرکوک»ی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394995-شکست_ھێنانی_ئۆپراسیۆنی_تیرۆریستیی_دژی_ھێزەکانی_حەشدی_شەعبی_لە_کەرکوک_ی_عێراق
دەزگای ھەواڵگریی عێراق باسی بەرپەرچ دانەوەی ھێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاسایشتی کردووە لە «کەرکوک»دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2021 16:46 Asia/Tehran
  • شکست ھێنانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستیی دژی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە «کەرکوک»ی عێراق

دەزگای ھەواڵگریی عێراق باسی بەرپەرچ دانەوەی ھێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاسایشتی کردووە لە «کەرکوک»دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق(واع)، دەزگای ھەواڵگریی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: گروپەکانی سەربە دەزگای ھەواڵگریی دەوڵەتی فیدراڵ لە وەزارەتی نێوخۆ دوو تیرۆریستیان لە بەر ئەندامەتی لە نێو تاقمی تیرۆریستی داعش قۆڵبەست کرد.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەم دوو تیرۆریستە لە لێپێچینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بەوەدا نا کە ئەرکیان، پێ و شوێنگرتنی کۆمەڵێک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی و دەزگا ئاسایشتییەکان بووە بە مەبەستی تیرۆر و پاکتاوکردنیان و ھەروەھا کۆمەڵێک لە لاوانیشیان لە «کەرکوک» بەرەو گروپە تیرۆریستییەکانیان ڕاکێشاوە.