ھەوڵی تیرۆری ئەندامێکی باڵای سەدر لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395128-ھەوڵی_تیرۆری_ئەندامێکی_باڵای_سەدر_لە_بەغدا
سەرچاوە ئاسایشیەکان لە عێراق باسی ھەوڵێکی تیرۆری حازم ئەعرەجی لە ئەندامانی باڵای رەوتی سەدر دەکەن لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2021 07:08 Asia/Tehran
  • ھەوڵی تیرۆری ئەندامێکی باڵای سەدر لە بەغدا

سەرچاوە ئاسایشیەکان لە عێراق باسی ھەوڵێکی تیرۆری حازم ئەعرەجی لە ئەندامانی باڵای رەوتی سەدر دەکەن لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق رایانگەیاند ، ئەعرەجی کە نوێنەری موقتەداسەدر رابەری رەوتی سەدر لە پارێزگەی بەسرەیە ، لە ناوچەی شوعلەی باکووری بەغدا لە لایەن تاقمێکی چەکداری سواری ئۆتومبێل تەقەی لێکرا وھەوڵی کوشتنی درا . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، ئەعرەجی حاڵی باشە بەڵام یەکێک لە پاسەوانەکانی بە ھۆی دەسڕێژەوە بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە . 

ئەعرەجی بەر لەوەش لە شاری کازمینی عێراق ھەوڵی کوشتنی درابوو .