پەلاماری ھێزەکانی داعش بۆسەر ھێزە ئاسایشیەکانی عێراق لە دیالە و بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396993-پەلاماری_ھێزەکانی_داعش_بۆسەر_ھێزە_ئاسایشیەکانی_عێراق_لە_دیالە_و_بەغدا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی پەلاماری تیروریستانی داعش دەکەن بۆ سەر ھێزە ئاسایشیەکان لە ھەردوو پارێزگەی دیالە و بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2021 10:15 Asia/Tehran
  • پەلاماری ھێزەکانی داعش بۆسەر ھێزە ئاسایشیەکانی عێراق لە دیالە و بەغدا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی پەلاماری تیروریستانی داعش دەکەن بۆ سەر ھێزە ئاسایشیەکان لە ھەردوو پارێزگەی دیالە و بەغدا.

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی سۆمەریە نیوز، دوا بە دوای پەاماری تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر پارێزگەی دیالە لە رۆژھەڵاتی عێراق ، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لێیان راسان و دوو کەس لە ھێزەکانی ئەم رێکخراوەیە بریندار بوون . 

تاقمی تیرۆریستیی داعش ھەروەھا ھەڵیانکوتایە سەر ھێزێکی گەڕانی ئەرتەشی عێراق لە شاری تارمیەی باکووری بەغدا . 

 بە دوای ئەم پەلامارەدا و تێکھڵەچوونی ھێزەکانی ئەرتەش لە گەڵ داعشیەکان لە تارمیە ، یەکێک لە تیرۆریستان کوژرا . 

رۆژی رابردووش چەکدارانی نەناسراو پەلاماریان کردە سەر کاروانی سەلیم جەبووری سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نێونەرانی عێراق لە پارێزگەی دیالە و دوو کەس لە کارمەندانی نوسینگەکەی بریندار بوون .