مستەفا کازمی، ئەردۆغان بانگێشتی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌کات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399532-مستەفا_کازمی_ئەردۆغان_بانگێشتی_کۆبوونەوەی_سەرانی_وڵاتانی_دراوسێی_عێراق_ده_کات
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی تورکیای بانگێشت کرد بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغداد بەڕێوەبچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • مستەفا کازمی، ئەردۆغان بانگێشتی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌کات

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی تورکیای بانگێشت کرد بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغداد بەڕێوەبچێت.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پێشوازیی لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە و تیایدا، وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕادەستی ئەردۆغان کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی لوتکە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەدیدارەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە کراوە".