پشووی دوو ڕۆژەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بە بۆنەی ھەڵبژاردنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401442-پشووی_دوو_ڕۆژەی_گەشتە_ئاسمانییەکانی_عێراق_بە_بۆنەی_ھەڵبژاردنەوە
ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی عێراق ڕایگەیاند: تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوخۆو دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕادەگیردرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2021 15:28 Asia/Tehran
  • پشووی دوو ڕۆژەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بە بۆنەی ھەڵبژاردنەوە

ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی عێراق ڕایگەیاند: تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوخۆو دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕادەگیردرێت.

ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە بەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق، تەواوی سنوورە زەوینی، ئاسمانی، دەریایی و تەنانەت نێوان پارێزگای ئەم وڵاتە لە شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە ھەتا بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕادەگیردرێت.

سبەینێ یەکشەممە بیست و پێنج ملوێن شارومەندی عێراقیی خاوەنی مەرجی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ٣٢٩ نوێنەری پەرلەمان لە ١٨ پارێزگادا دەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.

لەم خولەی ململانێی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سێ ھەزارو دووسەدو چل و نۆ کەس لە قەرواخی ٢١ ھاوپەیمانی و دەیان تاقمی ھاوبەش و سەربەخۆ خۆیانیان پاڵاوتووە.