کانونی یه‌که‌م 29, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • ئەنحام گرتنی پتر لە ٣٠٠ ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆر لە عێراق دا

ڕێکخراوەی دژە تیرۆری عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ پتر لە ٣٠٠ ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆری ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، «سەباح نوعمان» وتەبێژی ڕێکخراوەی دژە تیرۆری عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ساڵە زایینییەدا پتر لە ٣٠٠ ئۆپراسیۆن بەھۆی دەزگای دژە تیرۆری عێراقەوە ئەنجامی گرتووە کە لە میانەی دا جیا لە خاپوور کرانی حەشارگەکانی داەش، ١٠٠ تیرۆریستی داعشیش کوژراون و زیاتر لە ٢٥ کەسیشیان قۆڵبەست کراون.

«نوعمان» جەتی لەوەش کردەوە، ئەم ئۆپراسیۆنانە یارمەتییەکی زۆری ھێزمەند کرانی ڕەوشتی ئاسایشتی و گەمارۆدرانی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریست داعش و پوچەڵ کرانەوەی بەرنامەی ئەو تیرۆریستانەی داوە کە بەنیازی ھەنجام دانی ھێرش و کاری تێکدەرانە بوونە لە شارەکاندا.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

سەرپەیڤ