ته‌مووز 19, 2025 18:26 Asia/Tehran
  • شەڕی هەمەلایەنە دژی حەشدی شەعبی ؛ بڕینی مووچە هاوکات لەگەڵ شەڕی میدیایی و تیرۆرکردنی فەرماندەکان

سەرەڕای ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە بەرگریکردن لە وڵات لە بەرامبەر مەترسییەکانی تیرۆریزمی تەکفیری، لە چەند مانگی ڕابردوودا فشارەکان بۆ سەر حکومەتی بەغدا زیادی کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و لەم دواییانەشدا جگە لە هەڕەشەی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵا، پێدانی مووچەی فەرماندە و هێزەکانیشی ڕاگیراوە .

لە ساڵانی شەڕی حکوومەت و نەتەوەی عێراق  لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتە، هێزە خۆبەخشەکانی  حەشدی شەعبی  بەرپرسی بەشێکی گرنگی پێکهاتەی ئەمنی و سەربازیی عێراق بوون لە شەڕی داعش و ڕەوتە تەکفیرییەکانی دیکەدا. بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا گوشارەکان بۆ سەر حکومەتی عێراق زیادی کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی  و ڕاگرتنی چالاکییەکانی. "مەهنەد ئەلعەقابی" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی  وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی درەوشاوەی کردەوەی  ئەو هێزە لە بەرگریکردن لە یەکپارچەیی خاکی عێراق لە بەرامبەر داگیرکەران و ڕەوتە تەکفیرییەکان، دەڵێت: "لەگەڵ تێکەڵکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی  لە پێکهاتەی سوپا و پۆلیس و هێزە تایبەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئەم  پێکهاتە سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییانە  بەهێزتر کران کە بە بڕوای  چاودێرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، دۆخی ئەمنی عێراق لە مانگی  ژوئەنی ٢٠١٤ەوە پێشکەوتنێکی  بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە”. "مۆرتەزا عامری"، بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی  بە ئاماژەدان بە هێرشە توندەکانی میدیایی دژی چالاکیی و خزمەتگوزارییەکانی حەشدی شەعبی لە نێو بیروڕای  خەڵکی عێراقدا، دەشڵێت: "کۆمەڵگەی عێراق گرینگی نادات بە  ئەم هەڵمەتە میدیاییانەی دژی  حەشدی شەعبی ".  پابەندبوونی  هێزە خۆبەخشەکانی  حەشدی شەعبی  عێراق لە ماوەی ساڵانی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بووە هۆی دروستبوونی پەیوەندی قووڵ و ڕیشەدار لە نێوان فەرماندە و  خەباتکارانی حەشدی شەعبی لە گەڵ  سەرانی هۆز و  عەشیرەکانی عێراق لە ناوەڕاست و باشووری ئەو وڵاتە. کەریم ئەلکەنانی، وتەبێژی  حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: ئێستا  حەشدی شەعبی  عێراق بەشێکن لە  پێکهاتەی  هێزە چەکدارەکانی عێراق. هێزی ئیستکباری جیهانی هەوڵ  ئەدەن  هێزێک  کە لە بەرژەوەندی حکومەت و گەلی عێراق کاردەکات بێ بایخ و بێ ئیعتبار بکەن ،  ئەوەش هێزێک کە لە ماوەی  خولی درێژخایەنی  شەڕ بە دژی داعشدا بۆ لاگری لە  پیرۆزاییەتیەکان  و نیشتمان دامەزرا وهەر لەبەر ئەوەش  ئامانجی هێرشی  میدیا یی و سەربازی و سیاسیە.

سەرپەیڤ