دادگاى فیدراڵی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ڕای لەبارەی دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مان دابێت ‏
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404442-دادگاى_فیدراڵی_عێراق_ڕەتیدەکاتەوە_ڕای_لەبارەی_دانیشتنه_که_ى_په_رله_مان_دابێت
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ سەرۆک یان ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەیەکی ‏فەرمی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌ران ئاشکراکردبێت.‏
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2022 19:35 Asia/Tehran
  • دادگاى فیدراڵی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ڕای لەبارەی دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مان دابێت ‏

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ سەرۆک یان ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەیەکی ‏فەرمی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌ران ئاشکراکردبێت.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا دادگاى فیدراڵیی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ‏ڕەتدەکەینەوە لەبارەی ئاشکراکردنی ھەڵوێستی دادگای باڵاى فیدراڵی لەبارەی ‏بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران”. ‏

دادگاکه‌ جه‌ختیکردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا سەرۆکی دادگا و ھیچ ئەندامێکی دادگاى فیدراڵی بە ‏فەرمی ھەڵوێستی دادگاکەی له‌باره‌ى دانیشتنه‌که‌ى دوێنێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ‏ئاشکرانەکردووە.‏

دادگای فیدراڵیی عێراق، داواشیکردووه‌ بە ھۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ھەواڵانە ‏بکرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ ڕووبەڕووی یاسا دەکه‌نه‌وە.‏